image

پەیامی کورد   ...  سەرۆک بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد

ڕۆژی پێنجشەممە 16ی ئاداری 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ژەنەڕاڵ مەکفارلێن فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.

لە دیدارەکەدا بەردەوامی هەڕەشەکانی تیرۆریستان و پێویستی هەماهەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ڕێگەگرتن لە بەهێزبوون و پەلهاوێشتنی تیرۆریستان تاوتوێ کرا.

چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو و ژەنەڕاڵ مەکفارلێن سوپاسی هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی کرد بۆ سەرخستنی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە.