
پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارتی سۆسیالیستی کوردستان کرد
چوارشەممە 13ی ئەیلوولی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی پارتی سۆسیالیستی کوردستان (PSK) بە سەرۆکایەتی بایرام بۆزیەل سەرۆکی گشتی پارتەکە کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا و سەرۆکی گشتی پارتی سۆسیالیستی کوردستان کورتەیەکی لەبارەی ڕەوشی لایەنە سیاسییەکانی کوردی لە تورکیا خستەڕوو.
هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی جەختی لە یەکڕیزی لایەنە سیاسیەکانی کورد کردەوە و هیوای خواست چارەسەری ئاشتیانە و دوور لە تووندوتیژی بۆ خەباتی گەلی کورد لە تورکیا بدۆزرێتەوە.