image


پەیامی کورد... سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان نامەیەکی لە سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو پێدەگات


ئەمڕۆ دووشەممە 3ی ئۆكتۆبەری 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نامەیەکی لە لیز ترەس، سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا) پێگەیشت.

سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، لە نامەکەیدا ئاماژەی بە سەردانی سەرۆکی حکوومەت بۆ بەریتانیا کردووە لە مانگی چواری ئەمساڵ و دەڵێت: ” زۆر خۆشحاڵبووم کە لە مانگی نیسانی ئەمساڵ، لە لەندەن پێشوازیمان لە بەڕێزتان کرد و هیوادارم سەردانەکە بەرهەمدار بووبێت“.

سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، باس لە پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتوو دەکات و دەڵێت : “خۆشحاڵم کە پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەردوولامان، ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر بەهێزترە” .

ليز ترەس هەروەها لە نامەکەیدا دەڵێت: ”ئێمە بەهای هاوبەشمان هەیە و پابەندین بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان وەک بەشێک لە عێراقێکی بەهێز و یەکگرتوو و بەردەوام دەبین لەوەی لە نزیکەوە، بەیەکەوە كار بکەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر“.

سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، لە کۆتاییدا نامەکەیدا بۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی: ”ئومێدەوارم بەیەکەوە کاربکەین لە پێناو بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانمان“.