
پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە کونسوولی گشتی بەریتانیا کرد
دووشەممە 9/25، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڕۆزی کەیڤ کونسوولی گشتی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد کە بۆ ماڵئاوایی و بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو .
سەرۆکی حکوومەت وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندی لەمێژینە و دۆستانەی نێوان هەرێمی کورستان و بەریتانیا ، سوپاسی کونسوولی گشتی کرد کە لە ماوەی کارکردنیدا، کاری بۆ بەرەوپێش بردن و پتەوکردنی پەیوەندی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
کونسوولی گشتی بەریتانیا، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ کارئاسانی و هاوئاهەنگی کردنی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوولخانەی ووڵاتەکەی دەربڕی.