image

پەیامی کورد      ...    سەرۆك بارزانی و كۆنسووڵی ژاپۆن پرسگەلێكیان تاوتوێ كرد

لە دیدارێكی نێوان سەرۆك بارزانی و كۆنسووڵی ژاپۆن لە هەولێر، بارودۆخی سیاسی عێراق و هەڕەشە و تەحەدییاتی بەردەم عێراق و هەرێمی كوردستان، خرانە بەرباسەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٢ـی نیسانی ٢٠٢١ لە سەڵاحەددین، سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئاراكاوا میكی هیرۆ، كۆنسووڵی ژاپۆن لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا، كۆنسووڵی ژاپۆن لە هەولێر وێڕای خۆناساندنی بە سەرۆك بارزانی وەك كۆنسووڵی ژاپۆن لە هەولێر، ویستی ووڵاتەكەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان ژاپۆن و هەرێمی كوردستان لە بوارە جیاجیاكاندا خستە ڕوو.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ كۆنسووڵی ژاپۆن لە هەولێر خواست و پێشوازیشی لە فراوانبوونی پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و ژاپۆن كرد.

بارودۆخی سیاسی عێراق و هەڕەشە و تەحەدییاتی بەردەم عێراق و هەرێمی كوردستان، تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.