image

پەیامی کورد      ...   سەرۆك بارزانی پێشوازی لە جێگری نێردەی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا دەكات .

ئەمڕۆ یەكشەممە ١٨ـی نیسانی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە دەیڤید برۆنستێن جێگری نێردەی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری سووریا كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا كە ڕۆبێرت وۆلەر كونسوڵی ئەمریكا لە هەولێر ئامادە بوو، جێگری نێردەی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری سووریا هێرشەكانی ئەم دواییەی سەر هەرێمی كوردستان و فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێری ئیدانە كرد و وێڕای ئاماژەدان بۆ ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە پاراستنی سەقامگیری پشتیوانی ووڵاتەكەشی بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە.

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر هەڕەشە و مەترسییەكانی تیرۆر و هزری تووندڕەوی و جەخت لە هەماهەنگیی هەمەلایەنە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆر كرایەوە.

بارودۆخی سووریا و ئاییندەی كورد لەو ووڵاتە تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو و هەردوولا هیوایان خواست لایەنە كوردییەكانی سووریا بگەنە ڕێككەوتنێكی هاوبەش.