image


پەیامی کورد... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی نوێی ڕووسیا لە هەولێر کرد

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى پێشوازیی له‌ كونسوڵى نوێى ڕووسیا له‌ هه‌ولێر كرد، له‌ دیداره‌كه‌دا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ڕووسیا تاوتوێ كرد.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 6/9/2022 لە سەلاحەددین، سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە مەكسیم ڕۆبین، كونسوڵی نوێی ڕووسیا لە هەولێر كرد، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دواپێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو دیدارەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ڕووسیا تاوتوێ كرا و جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوولا كرایەوە بە تایبەت لە بواری ئابووری و خوێندنی باڵا.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ كونسوڵی تازەی ڕووسیا خواست لە ئەرك و كارەكانیدا.