
پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسووڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر دەكات
ڕۆژی دووشەممە 25ی ئەیلوولی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە خاتوو ڕۆزی كەیف كونسووڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر كرد.
لە دیدارەكەدا كە كونسووڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر كە بە بۆنەی كۆتایهاتنی ئەركەكانی و ماڵئاوایی كردن سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو، خۆشحاڵی خۆی بۆ كاركردنی لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاند و سەرۆك بارزانیش وێڕای دەستخۆشی، هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كاری تازەیدا.
هەر لەم دیدارەدا هەردوولا جەختیان لە دۆستایەتی و پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیا كردەوە.