image


پەیامی کورد … سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کۆبوویەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە نێچيرڤان بارزانى سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە دووەم ڕۆژی سەردانەكەیدا بۆ بەریتانیا، له‌گه‌ڵ ليز ترووس وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئەو وڵاتە كۆبووه‌وه.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەر له‌ دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانه‌ فه‌رمييه‌كه‌يدا بۆ بەریتانیا، له‌گه‌ڵ لۆرد جۆن ماكفۆل سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى لۆردانیش له‌ په‌رله‌مانى به‌ريتانيا كۆبووبووه‌وه‌.

دوێنێ چوارشه‌ممه‌ش، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هەر له‌ له‌نده‌ن، له‌گه‌ڵ بێن واڵێس وه‌زيرى به‌رگريى به‌ريتانيا كۆبوونه‌وەیەكی ئەنجام دا‌.

دوێنێ چوارشەممە نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە لەندەن.