image


پەیامی کورد... سەرۆكی حكوومەت، پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی نوێی كۆریا دەكات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری کۆریا لە هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22/9/2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە چۆ كیجۆنگ، کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری کۆریا لە هەرێمی کوردستان کرد و لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسوڵی گشتیی نوێی کۆماری کۆریا لە هەرێمی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا.

هەروەها سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە پەیوەندیی مێژوویی و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆریا کرد و خواستی بەرەوپێشچوونی پەیوەندی دوولایەنەی لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.

لای خۆیەوە کونسوڵی گشتیی کۆریا، وێڕای خستنەڕووی کورتەیەک دەربارەی کار و چالاکییەکانیان لە هەرێمی کوردستان، سوپاسی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد بۆ هاریکاری و هەماهەنگیی باشیان لەگەڵ کونسوڵخانەی ولاتەکەی.