
پەیامی کورد ... سۆران عۆمەر دەستی لە کار کشاندەوە
سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كوردستان هۆكاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له ئه‌ركه‌كه‌ی به نووسراوێكی كورت ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرد.
ئه‌مڕۆ سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی نووسراوێكی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كردوه و تێیدا هاتووه "داواكارم ئه‌م نامه‌یه‌م وه‌ك ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه له ئه‌ندامیەتی په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ند بكه‌ن له نزیكترین كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان".
هه‌روه‌ها هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌شی روونكردوه‌ته‌وه و له نووسراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت "به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ئه‌ركی خۆی له یاسادانان و چاودێری حكوومه‌ت و نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان به‌جێ ناهێنێت".
رۆژی ٧ی مانگی ئایاری ئه‌مساڵ به ده‌نگی ٥٧ په‌رله‌مانتار پارێزبه‌ندی سۆران عومه‌ر هه‌ڵگیرا، هه‌رچه‌نده ١٥ی حوزه‌یران رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و بڕیاره‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دادی هه‌رێم بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی به "پێچه‌وانه‌ی رێسای گشتی پله‌به‌ندی یاسایی" ناوبرد و بڕیاری لادانی پارێزبه‌ندییه‌كه‌ی په‌سند كرد.
رۆژی ١٢ی ئه‌م مانگه‌ش، سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ركرد و داواش له پۆلیس ده‌كات راده‌ستی دادگای بكات.