سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی لێقه‌وماوانی لافاوه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی پارێزگای دهۆك-ی كرد.
نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 6-5-2018 گه‌یشته پارێزگای دهۆك و سه‌ردانی ئه‌و خانه‌وادانه‌ی كرد كه به‌هۆی باران بارینێكی زۆر و لافاوه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی پارێزگای دهۆك زیانیان پێگه‌یشتبوو.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا ، نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خانه‌واده زیان لێكه‌وتووه‌كان دڵنیایی ئه‌وه‌ی دا كه قه‌ره‌بووی زیان لێكه‌وتووه‌كان ده‌كه‌نه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی، رایگەیاند: "بێگومان وەك حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، قەرەبووی زیان لێكەوتووانی لافاوەكەی دھۆك دەكەینەوە، لەو رووداوە ژمارەیەك ھاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و سەرخۆشی لە كەسوكاری قوربانیان دەكەین".
لەبارەی ھەندێك ماڵی گەڕەكێكی دھۆك، سەرۆكی حكوومەت گوتی: "شوێنەكەیان خراپە و وەكو حكوومەت ھەڵدەدەین لەو شوێنە بیانگوازینەوە، بۆ ئەوەی جارێكی دیكە تووشی رووداوی لەو شێوەیە نەبنەوە".
شایانی باسە هەر ئەمرۆ نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، پشكداریی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان لە دهۆك دەكات و گوتارێكیش بۆ پاڵپشتیی لیستی 184ی پارتی پێشكەش بە لایەنگر و جەماوەری پارتی دەكات لە پارێزگای دهۆك.