image

لە دژی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر هەرێمەکانی برادۆست و خواکورک-ی باشووری کوردستان، بەرخۆدانی گەریلا مەزنتر دەبێت.

گەریلاکان لە هەرێمەکانى پاراستنى مەدیا رایانگەیاند، رێگا نادەن دەوڵەتى تورک باشووری کوردستان داگیر بکات و وتیان، تاوەکو دوا هەناسە بەرگری دەکەن.

گەریلاکانى یەژەئا ستار (YJA Star) لە گۆڕەپانى شەڕ لە باشوورى کوردستان بەرەنگارى داگیرکەریى دەوڵەتى تورک بوونەتەوە و لەو بارەیەوە بۆ ئاژانسى هەواڵى فوارت (ANF) قسەیان کرد و باسیان لە ئامادەکارییەکانیان بۆ پاراستن و بەرگریکردن لە خاکى باشوورى کوردستان کرد.

ئەکین سوور یەکێک لە گەریلاکانى یەژەئا ستار خەڵکى ئامەدە و ووتى، ئێستا داگیرکاریى دەوڵەتى تورکیا لە باکوور، ڕۆژئاوا و باشوور بە کردەوە بوونى هەیە و ووتیشى "بەرخۆدانەکەمان نەک تەنها لە دژى دەوڵەتى تورکیایە، بەڵکو بەرخۆدانەکەمان لە دژى هەموو داگیرکارییەکە.  بەڵام ئەوەى ئێستا بەشێوەکى چالاک لە دژى بزووتنەوەى ئازادیى کوردستان دەستیکردووە بە جموجوڵ دەوڵەتى تورکە. هەوڵیش دەدات لە شەڕەکانیدا زیاتر فڕۆکەى سیخوڕی و فڕۆکەى جەنگی بەکار بهێنێت. لەگەڵ ئەوەشدا دەیەوێت شەڕە گەورەکەى بە شەڕی دەروونی بەڕێوەببات".

سوور هەروەها ڕایگەیاند، لە بەرامبەر تەکنەلۆژیاى شەڕی دەوڵەتى تورک لە چیاکانى کوردستان ئامادەکاریى هەمەجۆر کراون و ڕاشیگەیاند "ئێمە ماناى ژیان لە بەرخۆداندا دەبین. داگیرکاریى تورک بە بەرخۆدانى ئێمە تێکدەشکێت. ئێمە دەزانین شەڕەکانمان چۆنە و ئەوەش لە تەلەفزیۆنەکانماندا دەبینرێن. فڕۆکە جەنگییەکانیان لە کڵاشینکۆڤەکانى دەستمان هەڵدێن. ئەو دۆخە پەیوەندیى بە ئاست و تواناى تەکنەلۆژیاوە نییە، بەڵکو پەیوەندیى بە ئاستى ئیرادە و ئاستى بەرخۆدانەوە هەیە. تاوەکو دێت ئاستى شەڕی ئێمە بەرزتر دەبێتەوە. لە ماوەیەکى کەمیشدا ئەم شەڕە، شەڕی کەرامەت و شەڕی ئازادى، سەردەکەوێت و فاشیزمى ئاکەپە – مەهەپە تێکدەشکێنێت".

ئەڤرین تەندورەک گەریلایەکى دیکە  (YJA-Star) خەڵکى گیادنە و لە دواى ئەوەى چەکە قورسەکەى تاقیکردەوە، سەبارەت بە هەستى خۆی بۆ تەقاندنى گولـلەکانی ووتى "من هەر یەک لە گولـلەکانم بە ڕق و نەفرەتەوە دەتەقێنم. ئەوەش بە تایبەتى بۆ بەبیرهێنانەوەى شەهید زەندا و شەهید ئاڤاڕەش. هەر گولـلەیەک کە دەیتەقێنم بۆ ئەو هەڤاڵانەیە. هەر چییەکم لە دەست بێت ئەنجامى دەەدەم بۆ ئەوەى  تۆڵەى ئەو هەڤاڵانە لە دوژمنى خوێنخۆر بکەمەوە".

تەندورەک باسى ئەوەشیکرد، ئەوەى تۆزێک خۆشەویستیى ئازادی و کوردستانى لە دڵدا بێت پێویستە بەرگری لە خاکى خۆى بکات و لە هەوڵ و جوڵەدا بێت و لە بەردەوامیى وتەکانیدا وتى "ئێمە لەم ڕێگەیەوە دەتوانین گۆشەگیریى سەر رێبەر ئاپۆ و داگیرکەریى سەر کوردستان تێکبشکێنین و بەو شێوەیە کوردستانێکى ئازاد بخوڵقێنین. بانگەوازى من بە تایبەت بۆ گەنجانى سەرحەدە، ئەوانەى خاوەن ویژدانن، پێویستە دەستى خۆیان بخەنە سەر ویژدانى خۆیان و بێن لە دژى ئەم داگیرکەرییەدا بەشدار بن لە ریزەکانى بەرخۆداندا".

تەندورەک هەروەها  وتیشى "با هەموو ئەو هەڤاڵانەى کە لە سەنگەرەکاندا لە دژى داگیرکارى خۆڕاگرى دەکەن، با بە باشى بزانن، هەڤاڵانى ئەم بەرەیەى ترى شەڕ زۆر پێیان سەربەرزن. بە تایبەت بە هەڤاڵانى سەنگەرەکانى خواکورک. ئێمە پێکەوە لە هەموو سەنگەرەکان و بەرەکانى شەڕدا دوژمنى داگیرکەر تێکدەشکێنین و ئۆمێدى سەرکەوتنیشم بۆ هەموو هەڤاڵان هەیە".