image


پەیامی کورد... سەربازێکی کورد لە سنووری بانە خۆی کوشت

سەربازێکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی ئاریان شامحەممەدی لە کاتی خزمەتی زۆرەملێی سەربازی لە سنووری بانە بە هۆکارێکی نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئاریان شامحەممەدی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) لە پایگای سنووری گڵەسوورە و لە ڕێگەی بەکارهێنانی چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵەم هەنگی سنووری بانە هیچ زانیارییەکی فەرمی لە سەر هۆکاری خۆکوشتنی ئەم سەربازە کوردە بڵاو نەکردووەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە ئێران یەکێک لەو دەگمەن وڵاتانەیە کە خزمەتی سەربازی لەو وڵاتەدا ناچارییە و ساڵانە ژمارەیەکی زۆری سەرباز بە هۆی گوشاری دەروونی و ماددی کە لە ماوەی خزمەتی زۆرەملێی سەربازی تووشی دەبن، کۆتایی بە ژیانی خۆیان دەهێنن.