image


پەیامی کورد … سێشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە

 

کەمێک پێش ئێستا لەمیانەی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لیژنەی بینینی مانگ-ی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە دووسبەی"سێشەممە" یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان مانگی ڕۆژووی موسڵمانانە.

 

لیژنەى بینینى مانگ ئاماژەى بۆ ئەوە کرد کە بەهۆی ئەوەى مانگ لە ئاسمانى کوردستان نەبینراوە وهیچ بەڵگەیەکى شەرعى لەبەردەست نییە بۆیە لیژنەى بینینى مانگ لە وەزارەتى ئەوقاف رۆژى دوو شەممە ١٢/٤/٢٠٢١ تەواوکارى مانگە و رۆژى سێشەممە ١٣/٤ یەکەم ڕۆژى مانگى ڕەمەزان مانگی ڕۆژووی موسڵمانانە.

 

لای خۆشیەوە د. پشتیوان سادق وەزیرى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى هەرێمى کوردستان وێڕاى پیرۆزبایی لە موسڵمانانى کوردستان داواى لێکردن پابەندى ڕێنماییەکانى لیژنەى بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا بن بۆ ئەوەى گیانى هەموو لایەک سەلامەت بێ و تەواوى شوێنە ئاینییەکانى کوردستانیش لە سبەىەوە دەکرێنەوە بۆ مەراسیم و بۆنە ئاینییەکان بەڵام بەپێی ڕێنماییەکانى تەندروستى.