image

نوری مالیکی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق دەڵێت، سعودیە بەنیازە لەڕێگەی پشتگیریكردنی هەندێك فراكسیۆنی عێراقی بە پارە و راگەیاندن ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی عێراق بگۆڕێـت، "بەڵام بەهەڵەداچووە و ئەوەی بۆ ناكرێت".

نوری مالیكی، جێگری سەرۆك كۆماری عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، کە "دیدی سعودیە لەبەرامبەر عێراق نەگۆڕاوەوئێستاش پێیوایە دەتوانێ‌ عێراق بكاتە هاوپەیمانی خۆی.

دەشڵێت، "سعودیە كاریگەری زۆری لەسەر هەڵبژاردنەكان هەیە لەڕێگەی هاوكاریكردنی هەندێك فراكسیۆن بە پارە و راگەیاندن، بەڵام بەهەڵەداچووە و ناتوانێ‌ گۆڕەپانی عێراق ببڕێت لەڕێگەی هەوڵەكانییەوە بۆ كردنەوەی كونسوڵخانە لە شارەکانی نەجەف و بەسرە و بانگهێشتكردنی سەرۆک هۆزەکانی ناوچەکە".

مالیکی ئاماژەی بەوەشکردوە، کە "بەغدا پێشوازی لەوەدەكات سعودیە واز لەسیاسەتی تائیفەگەری و هاوكاریكردنی رێكخراوە تووندڕەوەكان بهێنێت".

سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رەتیدەکاتەوە، کە ئەو بیەوێ بەغدا لەریاز دووربخاتەوە، دەشڵێت، عێراق وەک چۆن پەیوەندی ئەرێنی لەگەڵ ئێران دەوێ بەهەمانشێوەش لەگەڵ سعودیە و توركیا ئەوەی دەوێت، بەڵام لەسەر بنەمای بەژرەوەندی دەوڵەت".
هاوکات جەختیشیکردووەتەوە، کە سعودیە لەروخاندنی رژێمی سوریا و لوبنانیش شكستیهێناوە.