image

پەیامی کورد     ...   سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێم رایگەیاند، سبەی یەكشەممە، مووچەی وەزارەتی دادو ئەنجوومەنی دادوەری دابەش دەكرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری یەوە هەروەها ئاشکرای دەکات ، لە ئەگەری گەیشتنی ٢٠٠ ملیار دینارەكەی بەغدادا، لەماوەی دوو بۆ سێ رۆژدا مووچەی تەواوی ئەو وەزارەت و شوێنانە دابەش دەكرێت كە تاوەكوو ئێستا مووچەیان وەرنەگرتوە.

ئەو مووچەیەی دابەش دەكرێت، مووچەی مانگی دیسەمبەری ساڵی رابردووە كە لە ٢ی ١ی ئەمساڵەوە دەستكراوە بە دابەشكردنی و پڕۆسەكەش بەشێوەیەكی سست بەڕێوەدەچێت و هێشتا بەشێك لە وەزارەت و شوێنەكان مووچەیان وەرنەگرتوە.

رۆژی چوارشەممەی رابردوو، جووتیار عادل، ووتەبێژی حكوومەتی هەرێم، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"دواكەوتنی ئەو بڕە پارەیەی كە لە حكوومەتی عێراقەوە دێت، هۆكاری سەرەكی خاو دابەشكردنی مووچەیە."

وتیشی"ئێمە چاوەڕێین بەغدا ٢٠٠ ملیارەكە بنێرێت، هەر كاتێك پارەكە بنێردرێت، ئێمە لەماوەی دوو بۆ سێ رۆژدا موچەی ئەو وەزارەتانەی كە ماون، دابەش دەكەین."

بەپێی قسەی جووتیار عادل لە رۆژی سێشەممەی رابردوەوە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەكەی بۆ هەرێمی كوردستان پەسەندكردوەو ووتیشی"ئومێدەوارین لە چەند رۆژی داهاتوو ئەو بڕە پارەیە بگاتە هەرێمی كوردستان."