
پەیامی کورد ... شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران لەم کاتەدا دەست پێدەکاتەوە .
به‌ڕێوبه‌رى كه‌شناسى‌و بۆمه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووه‌وه شەپۆلێکی دیکەی بەفرو بارانبارین ڕوو له‌هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، ده‌شڵێت:"ئەمشەو پلەی گەرما لەسەنتەری چه‌ند شارێك بۆ ١٠ پلەی ژێر سفر داده‌به‌زێت".
فازڵ ئیبراهیم بەڕێوبەری کەشناسیو بۆمەلەرزەزانی هەرێم ئاشكرایكردوه، بەگوێرەی ئەو نەخشانەی لەبەردەستیاندان، لەناوەڕاستی هەفتەی داهاتووه‌وه شەپۆلێکی دیکەی بەفرو بارانبارین ڕوو له‌هه‌رێم دهكاتو لەناو سەنتەری شارەکان باران دەبارێتو لەناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبێت".
ئەوەشى ئاشکراکردوە، "سەبارەت بەو بارستە هەوا ساردەی ئێستا لەهەرێمی کوردستان هەیە ئەمڕۆ شەپۆلی بەفربارین کۆتایی دێت، پێشبینی دەکرێت ئەمشەو پلەی گەرما زیاتر داببەزێتو لەبەشێکی زۆری سەنتەری شارەکان پلەی گەرمی ژێر سفر تۆماردەکرێت، ڕۆژی یەکشەممەى داهاتووش کاریگەری ئەم بارستە هەوا ساردە لاوازدەبێتو پلەی گەرما ڕوو لەبەرزبوونەوە دەکات".
به ووته‌ى فازڵ ئیبراهیم، "تائێستا نزمترین پلەی گەرمی لەهەرێمی کوردستان لە پێنجوێن تۆمارکراوە کە ١٩ پلە ژێر سفر بوو، هەروەها لەحاجی ئۆمەران ١٤ پلە ژێر سفر تۆمارکراوە".
له‌كۆتاییشدا ده‌ڵێت:"نەخشەکان دڵخۆشکەرن و کۆتایی ئەم مانگەو سەرەتای مانگی داهاتووش شەپۆلی دیکەی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە".