
پەیامی کورد... سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق ده‌كات خاك و سه‌روه‌ريى وڵات بپارێزێت
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق ده‌كات خاك و سه‌روه‌ريى وڵات بپارێزێتسه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوا له حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق ده‌كات خاك و سه‌روه‌ريى وڵات بپارێزێتکوردستان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆردومانكردن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ركۆنه‌ى بۆردومانی هێزه‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، بۆ چه‌ند ئامانجێك له هه‌رێمى كوردستان و كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانى له‌ناو خه‌ڵكى سيڤيلدا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "چه‌ندباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌م هێرشانه به ته‌واوى ره‌تده‌كه‌ينه‌وه".
ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی بۆردومانه‌كانی ئێران، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه:هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان روونه، كه رێگه نادات هيچ هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى ئه‌منى بۆ سه‌ر وڵاتانى دراوسێ له سنوورييه‌كانييه‌وه رووبدات.
جه‌ختيش له‌وه ده‌كاته‌وه، نابێت هه‌رێمى كوردستان بكرێته گۆڕه‌پانى يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ململانێكانى لايه‌نه ناكۆكه‌كان.
دووپاتیشیكرده‌وه، كه چه‌ك و هێز، كێشه‌كان چاره‌سه‌رناكه‌ن و تاكه رێگه‌چاره له به‌رژه‌وه‌نديى هه‌موولايه‌كدا بێت، ته‌نيا گفتوگۆ و ئاشتييه.
داواشی له حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراق كرد، ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێ بكات و خاك و سه‌روه‌ريى وڵات بپارێزێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە (28ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، بارەگا و کەمپی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیلی حزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆیە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سلێمانی و پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لە پردێ، بوونە ئامانجی هێرشی درۆنی و تۆپخانەكانی ئێران.