
پەیامی کورد ... شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی : بارسته هه‌وایه‌كی سارد ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه
شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی رایگه‌یاند، له ١٠ رۆژی كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا، بارسته هه‌وایه‌كی سارد ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو روو له‌نزمبوونه‌وه ده‌كه‌ن.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی له ڕاگه‌ێندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ نێردراوه رایگه‌یاندوه، جگه له‌و بارسته ھه‌وا سارده‌ی ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه پێشبینی ده‌كرێت ناوچه‌كانمان بگرێته‌وه، پله‌كانی گه‌رما به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زێت كه له‌ناوچه‌كانی سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیانیش له ئاستی چله‌كان دێته خواره‌وه، ئه‌گه‌ریشی ھه‌یه ١٠ رۆژی كۆتایی ئه‌م مانگه بارسته ھه‌وایه‌كی ساردی دیكه له ناوچه جه‌مسه‌رییه‌كانه‌وه كاریگه‌ری بكاته‌وه سه‌ر كه‌شی ناوچه‌كانمان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌و بارسته هه‌وا سارده‌ی ناوچه جه‌مسه‌رییه‌كان ده‌بێته هۆی قۆناغێكی باشتر له نزمبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له ته‌واوی ناوچه‌ی ووڵاتانی توركیا و عێراق و سووریا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "مانگی ئاینده به‌پێی چاودێرییه سه‌ره‌تاییه‌كان تا ناوه‌ڕاستی مانگه‌كه تێكرای پله‌كانی گه‌رما له ئاستێكی ئاسایی دا ده‌مێننه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی هاتنه‌خواره‌وه‌ی ھه‌وای سارد بۆ ناوچه‌كانمان".