
شاسوارعه‌بدۆلواحێد سه‌رۆكی حیزبی نه‌وه‌ی نوێ خاوەنی كه‌ناڵه‌كانی ئێن ئاڕتی و كه‌ناڵی كورد نیۆز،به‌بیانوی كه‌مپینی هه‌ڵبژاردن و سه‌رفكردنی پاره‌یه‌كی زۆر له مووچه‌ی كارمه‌ندانی ئێن ئاڕتی بڕیوه.
شاسوارعه‌بدۆلواحید له سه‌ره‌تای ڕاگه‌یاندنی حیزبی نه‌وه‌ی نوێ له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند کە كۆمپانیایی نالیای به‌پڕۆژه‌بازرگانی و پڕۆژه ڕاگه‌یاندنه‌كانیەوە فرۆشتووه ، به‌ڵام له ئێستادا به‌بیانووی سه‌رفكردنی پاره له‌كه‌مپینی هه‌ڵبژاردنی حیزبی نه‌وه‌ی نوێ پاره له‌كارمه‌ندانی ئێن ئاڕتی ده‌بڕدرێت.
به‌پێ زانیاریه‌كان : دوێنێ لە ته‌له‌فزیۆنی ئێن ئاڕتی مووچه دابه‌شکراوه، له مووچه‌ی هه‌موو کارمه‌ندان پاره بڕدراوه و گوتوویانه
له که‌مپینی هه‌ڵبژاردن پاره‌ی زۆرمان خه‌رجکردووه،ئابورییمان باش نییه.
ئه‌مه له کاتێکدایه که شاسوارعه‌بدۆلواحید خه‌ڵکی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تاند به‌وه‌ی کە که‌ناڵه‌که‌ی فرۆشتووە ، به‌ڵام به‌م كاره‌ی درۆ و فێڵەکانی ده‌ركه‌وت كه هیچ یەک له پڕۆژه بازرگانی و ڕاگه‌یاندنه‌كانی نه‌فرۆشراوە ئاخۆ دواتریش چیتر لە ساختەکارییەکانی بەدەر دەکەون .