
پەیامی کورد... پێشبینی نوێی کەشناسی لەبارەی خۆڵبارین و گۆرانی پلەکانی گەرما
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی عێراق ڕایدەگەیەنێت، سبەینێ کەشوهەوای هەرێمی کوردستان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچەکانی ڕۆژئاوایی هەرێم خۆڵ دەبارێت، هاوکات کەشوهەوای تەواوی ڕۆژانی هەفتەی بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا کە سبەینێ چوارشەممە لە هەرێم ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچەکانی ڕۆژئاوایی هەرێم خۆڵ دەبارێت.
باس لەوەش کراوە، ڕۆژی پێنجشەممە، ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و خۆڵێکی کەم دەبارێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی عێراقدا هاتووە، ڕۆژی هەینی ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرز دەبنەوە.