
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی و كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا هۆشداری ده‌داته هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان .
ئەمڕۆ یەکشەممە 6/5/2018، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە، به پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له ئه‌گه‌ری هه‌ردوو نزمه پاڵه په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ده‌ریای سوور شه‌پۆڵێكی تری باران بارین و سه‌رما روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات .
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: شه‌وی دووشه‌ممه له‌سه‌ر سێ شه‌ممه باران بارین له باكووری رۆژئاوای هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات واته له به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی سێشه‌ممه‌وه باران بارین ده‌سپێده‌كاته‌وه .
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: كه كاریگه‌ری مانه‌وه‌ی باران بارینه‌كه له پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك زیاتره هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: كه ئه‌گه‌ری هه‌ڵسانی ئاو و دروستبوونی لافاو له دوو پارێزگایه زیاتره ئه‌ویش به‌هۆی باران بارینێكی به‌خور له‌م دوو پارێزگایه .
هه‌ر به پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی هه‌وایه‌كی فێنك و نیمچه سارد له‌گه‌ڵ باران بارینه‌كه روو له ناوچه‌كه ده‌كات و هه‌وره تریشقه‌شی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت و له ناوچه شاخاوییه‌كاندا ته‌رزه ده‌بارێت.