
پەیامی کورد... کەشناسی عێڕاق : شەپۆلێکی خۆڵبارین هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە
دەزگای کەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت سبەینێ شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بگرێتەوە.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وای بۆ رۆژی دووشه‌ممه و رۆژانی دواتر ئاشكراكرد، كه سبه‌ی شه‌پۆڵێكی خۆڵبارین ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق ده‌گرێته‌وه و كه‌مێكیش پله‌ی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه.
هاوکات به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق، شه‌پۆڵی خۆڵبارینه‌كه رۆژی سێشه‌ممه له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت، پله‌ی گه‌رماش به‌راورد به رۆژی پێشتر گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆی به‌سه‌ردا نایه‌ت، به‌ڵام خێرایی با ٣٠ تا ٤٠ كلیۆمه‌تر له كاتژمێرێك ده‌بێت.
رۆژی چوارشه‌ممه خۆڵبارین به‌ردوام ده‌بێت و هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه، وە خێرایی با ٣٠ بۆ ٤٠ كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا دەبێت، بەڵام لە باشووری عێراق پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.