image

بەشی پێشبینی بەڕێوبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، لە ڕاگەیەنداوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە "لە ئەنجامى زنجیرەى ئەو ناجێگیریەى کە لە کەشى ناوچەکەمان بەردەوامى هەیە, پێشبینى هاتنى شەپۆڵێکى باران بارینى زۆر دەکرێت بۆ سەر هەرێم .کاریگەرى هەردوو نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەراست و دەریاى سوور درێژدەبێتەوە بۆ سەر هەرێم".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی هەرێمدا هاتووە کە باران بارین لە شەوى دووشەم لەسەر سێ شەم لە ناوچەکانى باکوورى رۆژئاواى هەرێم دەست پێ دەکات رۆژى بەرەبەیانى رۆژى سێ شەم لە تەواوى ناوچەکانى هەرێم باران بارین دەبێت .ماوەى مانەوەى کاریگەرى باران لەسەر ناوچەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و سنوورى پارێزگاى دهۆک زیاترە هەروەها مەترسى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو لەم دوو پارێزگایە زیاترە .بەهۆى شەستە باران و باران بارینى بە لێزمە.

کەشناسی ڕاشیگەیاند: "لەگەڵ باران بارین بارستە هەوایەکى فێنک و نیمچە سارد روولە ناوچەکەمان دەکات لەگەڵ بارانیش هەورە تریشقەش دروست دەبێت خێراى باش کەمێک چالاک دەبێت هەروەها لە هەندێ ناوچەى شاخاوی تەزرە دەبارێت، رۆژى چوارشەم کاریگەریەکەى بە لاوازى لەسەر ناوچە جیاجیاکانى هەرێم دەمێنێتەوە".