
پەیامی کورد... شوێنهوارێكی پێش ئیسلام لهم ناوچهیهی دیانا دۆزرایهوه
لهكاتی ئهنجامدانی پڕۆژهیهكی ئاوی خواردنهوه له گوندێكی سهربه ناحیهی دیانا، شوێنهوارێكی پێش ئیسلام له ناحییهی دیانا دۆزرایهوه.
عەبدولوەهاب سلێمان، بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران، بە كهناڵی کوردستان24ی راگەیاند، له گوندی سیتکانی سهربه ناحییهی دیانا له ئیدارهی سهربهخۆی سۆران، له کاتی ئهنجامدانی پڕۆژهی ئاوی خواردنهوه، شوێنەوارێكی پێش ئیسلام دۆزراوەتەوە.
"شوێنهوارهكه بریتیە لە گۆزەیەکی گەورە و ئێسکەپەیکەرێکی مرۆڤ، بە پێی پشکنینە سەرەتاییەکان مێژویان دەگەڕێتەوە بۆ چاخی بڕۆنز (3300—1200) پێش زایین و بەدواداچوونی زیاتر بۆ بابەتەکە دەکەین"، بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران وای وت.
ئاماژه بهوهشدا كه ئێسکەپەیکەرەکە بەهۆی کارکردن لە پڕۆژەکە شێواوە، بەڵام تەواوی ئەندامانی جەستەی ماون و لەوە دەچێت کەسێکی تەمەن پەنجا ساڵ بێت و رووە و رۆژهەڵات نێژراوە.