
هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له (٥) كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا دەگرن و سێ كه‌سیش له‌وانه كه كاری بازرگانیان پێوه ده‌كرد ده‌ستگیركران.
جه‌لال ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاندووە، کە دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێك كه سه‌رقاڵی بازرگانیكردن بوون به مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌ناو شاری سلێمانی، شه‌وی (١٦ لەسەر ١٧)ی ئه‌م مانگه به‌پلانێك و به فه‌رمانی دادوه‌ر هێزه‌كانیان چوونه شوێنی دیاریكراو و ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر پێنج كیلۆ و (٢٢٠) گرام ماده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری حه‌شیش.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە (٣) کەسی خەڵکی هەرێمی کوردستان لەوانەی كه كاری بازرگانیان بە ماددە هۆشبەرەکانەوە ده‌كرد ده‌ستگیركران و له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان.
ئەو بەرپرسە ئەمنییە باسی لەوەشکردووە، کە له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین كه‌سیان به تۆمه‌تی بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركردووه، هه‌روه‌ها ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر و ملیۆنه‌ها ده‌نك حه‌بی جۆری ترامادۆڵدا گرتووه.