image


پەیامی کورد... سلێمانی/ منداڵێک بە هۆی پەلاماری سەگێک گیانی لە دەست دا

لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی بەهۆی پەلاماری سەگی دراوسێکەیانەوە، منداڵێکی کچی تەمەن ١٠ ساڵان بەناوی "لیا"وە گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکان، دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە لیای تەمەن ١٠ ساڵان لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی، بەهۆی پەلاماری سەگەوە بریندار بووە و دواتر بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەستداوە.

لای خۆیەوە عەلی بەچە باوکی منداڵەکە بە میدیاکانی گوتووە، کچەکەی بەهۆی پەلاماری سەگی بەرەڵاوە گیانی لەدەست نەداوە وەک بڵاوکراوەتەوە، بەڵکوو بەهۆی سەگی دراوسێکەیانەوە بووە.

ئاماژەی بەوەش داوە، سەگەکان ڕاهێنراوی پۆلیسی بوون و لەناو قەفەسدا بوون، کچەکەی چووە یاریان لەگەڵدا بکات، بەڵام پەلاماریان داوە و خۆی ڤیدیۆی ڕووداوەکەی بینیوە.