image


پەیامی کورد … سنە/ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە بریندار کرا

هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە پشتی پێکراوە و بە سەختی بریندار بووە.

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لە گۆڕەپانی "جیهاد"ی سنە  تەقەیان لە ئۆتۆمبیلێک کردووە و یەکێک لە سەرنشینەکان بە قورسی بریندار بووە.

ناسنامەی ئەو هاووڵاتیەی کە بریندار بووە ئەدیب ساعدپەنا تەمەن ٢٨ ساڵ ڕاگەیەندراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە چەکدارەکان بە شێوەی ئەنقەست و بە مەبەستی کوشتن تەقەیان لە سەرنشینەکان کردووە.

شایانی باسە کە ئەدیب ساعدپەنا پشتی بە سەختی پێکراوە و ئێستا لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە