image

بەوتەی سەرچاوەیەکی دەسەڵاتدار، سوڵتان هاشم وه‌زیری‌ به‌رگری‌ رژێمی‌ به‌عسی پێشوو، له‌ بارودۆخێكی‌ نادیاردا بۆ به‌غدای‌ پایتەخت گوزراوەتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سۆمه‌ریه‌ نیوز کە له‌ زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ به‌رپرسەوە بڵاویکردووەتەوە، "سوڵتان هاشم وه‌زیری‌ به‌رگری‌ عیراق له‌سه‌رده‌می‌ رژێمیەکەی سەدام حسێن له‌ بارودۆخێكی‌ نادیاردا له‌ گرتووخانه‌ی‌ ناسریه‌وه‌ له‌پارێزگای‌ زیقار بۆ به‌غدای‌ پایته‌خت گوازرایه‌وه‌".

ئاماژە بەوەشکراوە، کە "تا ئێستا هۆكاری‌ گواستنه‌وه‌ی‌ سوڵتان هاشم بۆ به‌غدا نه‌زانراوه‌ كه‌ ئایا به‌هۆی‌ تێكچوونی‌ باری‌ ته‌ندروستییه‌وه‌ بوو یاخود به‌هۆكاری‌ ئه‌منی‌ بووه‌"، بەڵام ئەوە ئاشکراکراوە، "ته‌ندروستی‌ سوڵتان هاشم زۆر خراپه‌ به‌تایبه‌ت كه‌ ته‌مه‌نی‌ زۆره‌".

جێی ئاماژەیە پێشتر سه‌لیم جبوری‌، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق داوای‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتداران كرد کە لێبووردنێكی‌ تایبه‌ت بو سوڵتان هاشم ده‌ربكه‌ن و لەزیندان دەربکرێت.