image

ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی کوردە و لە ناو کوردیش پشکی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بۆیە بڕیار لە دەستی ئێمەیە کە ئایا ئەم پۆستە وەردەگرین یا خود نا“.

عەلی عەونی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕايگەیاند: ”پشکی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ کوردە و لە ناو کوردیشدا بۆ پارتییە، بۆیە ئەگەر پارتی ئەو پۆستەی خۆی وەر بگرێ یان وەرنەگرێت و بیداتە کوردێک یان عەرەبێک، ئەوا دەبێ بە پێی ڕێککەوتن بێت“.

هەروەها سەبارەت بەو  قسانەی کە لایەنی یەکێتی بۆ پشکی سەرۆک کۆمار دەکرێن و بە پشکی خۆیانی دەزانن، ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی، ئاماژەی بەوە کرد ، بە پێی عادەت و تەقالید لە ھەموو ووڵاتانی دونیا، لیستی براوە بڕیار دەدات، کێ ئەو پۆستە وەردەگرێ یان نا ، بەڵام لە ماوەی ڕابردوودا نوێنەرانی یەکێتی تێڕوانینێکی باشیان نەبوو ە، بەتایبەت لە خولی سەرۆککۆماری فوئاد مەعسوومدا ھەر ھیچ نەبووە.

هەروەها ڕوونی دەکاتەوە ئەو پۆستانەی پێشووتریشی بە هۆی پارتییەوە وەرگیرابوون ، سەڕەڕای ئەمانەش هەموو کات یەکێتی سەرقافڵەی ئەوە بوو کە چۆن دەسەڵاتەکانی ھەرێمی کوردستان کەم بکرێتەوە“. گوتیشی: ”ئەگەر سەرۆک کۆمار سەرۆکایەتیی خۆی بکردایە، ئەوا دەبووایە بە پێی ئەو دەستوورەی عێراق کە ھەیە، ئێستا حەیدەر عەبادی، نووری مالیکی، ئیبراھیم جەعفەری ڕاپێچی دادگا بکردایە، چوونکە ٥٥ مادەی دەستوورییان پێشێل کردووە“.