image


پەیامی کورد... تەقینەوەی مین لە سلێمانی قوربانی لێکەوتەوە

بەیانیی ئەمڕۆ لە شاخی گۆیژەی سلێمانی مینێک تەقییەوە و بە هۆییەوە کەسێک کە مین هەڵگرەوە بووە بریندار بووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە سلێمانی ڕایگەیاند، کارمەندێکیان کاتژمێر 6:30 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ مین پێیدا تەقیوەتەوە و بریندار بووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو کارمەندە ناوی فەرەیدوون محەممەدە و لە کاتی کاردا بووە، بەڵام بەهۆی جێبەجێکردنی ڕێنمایییەکانی خۆپارێزییەوە کەمترین زیانی بەرکەوتووە.

ئەو مینەی ئەمڕۆ لە شاخی گۆیژە تەقیوەتەوە لە جۆری (type 72)بووە.