image

پەیامی کورد     ...   تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندرووستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ژمارەی تووشبووانی نوێی كۆرۆنا هەڵكشاوە بەشێوەیەك كە زیاتر لە هەزارو ٥٠٠ تووشبووی نوێ تۆماركراون و هاوكات سێ تووشبووی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندرووستی لە ڕاگەێندراوێكدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕوو.

بەگوێرەی ڕاگەێندراوەكە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا شەش هەزارو ٧٦١ پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی تووشبووانی نوێی كۆرۆنا زۆرتربوە لەو تووشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە بەشێوەیەك هەزارو ٥٨١ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و ٤٨٥ تووشبووش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندرووستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: ٢ لە هەولێر، ١ لە سلێمانی.