image

پەیامی کورد     ...    تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوێنێوە ٧٣٦٧ پشکنینی کۆرۆنا کراون، ٦١٢ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و ٣٨٤ کەسیش چاکبوونەتەوە و ١١ کەسیس گیانیان لە دەستداوە.

وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا  ٧٣٦٧ پشکنینی کۆرۆنا کراون، کە ٢٦٣٤ پشکنین لە هەولێر، ٩٣٥ پشکنین لە سلێمانی، ٣٥٠٠ لە دهۆک، ٢٠٤ پشکنین لە هەڵەبجە، ٩٤ پشکنین لە گەرمیان بون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ٦١٢ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، کە ١٤٦ لە هەولێر، ٥٠ لە سلێمانی، ٣٩٦ لە دهۆک، ٧ تووشبوو لە هەڵەبجە و ١٣ تووشبوو لە گەرمیان بوون، ٣٨٤ تووشبوو چاکبوونەتەوە، کە ٩٤ لە هەولێر، ٧٠ لە سلێمانی، ١٩٨ لە دهۆک، ٢ کەس لە هەڵەبجە، ١٦ لە گەرمیان و ٤ چوار تووشبووش راپەڕین بوون.

وەزارەتی تەندرووستی باسی لەوەشکردوە، لە دوێنێوە ١١ کەسیش گیانیان لە دەستداوە، ٤ کەس لە هەولێر، ٦ لە سلێمانی و یەک تووشبوو لە هەڵەبجە بوون.No photo description available.