image

پەیامی کورد      ...    تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوێنێوە ٧٣٢٣ پشکنینی کۆرۆنا کراون، ١١٥١ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون  و ٧٢٨ نەخۆش چاکبوونەتەوە و شەش کەسیش مردون.

وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێردا ٧٣٢٣ پشکنینی کۆرۆنا کراون، ٢١٦١ لە هەولێر، ١٩٣٧ لە سلێمانی، ٢٤٣٥ لە دهۆک، ١٥٢ لە هەڵەبجە، ٥٧٦ لە گەرمیان و ٦٢ لە راپەڕین بوون، ١١٥١ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، ٢٥٠ لە هەولێر، ٣٩٢ لە سلێمانی، ٤١٧ لە دهۆک، ٣٠ لە گەرمیان و پێنج تووشبوو لە راپەڕین بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، ٧٢٨ تووشبوو چاکبوونەتەوە، ٩٤ لە هەولێر، ٢١٤ لە سلێمانی، ٣٥١ لە دهۆک، ٧ لە هەڵەبجە، ٥٥ لە گەرمیان و ٧ کەسیش لە راپەڕین بوون، ٦ کەسیش گیانیان لە دەستداوە، کە یەک کەس لە هەولێر و یەک کەسیش لە سلێمانی و سێ کەس لە دهۆک و یەک کەسیش لە گەرمیان بوون.

No photo description available.