image

پەیامی کورد     ...      تەندرووستی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی تووشبووان و قوربانیانی کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی تەندرووستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوێنێوە ٨٩٢٦ پشکنینی کۆرۆنا کراون، ٩٧٧ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و ٧٦٣ تووشبووش چاکبوونەتەوە و ٩ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە
وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە ٨٩٢٦ پشکنینی کۆرۆنا کراون، کە ٢٢٧٣ لە هەولێر، ٢٣٧٦ لە سلێمانی، ٣٣٥٣ لە دهۆک، ٣٠٠ لە هەڵەبجە، ٥٢١ لە گەرمیان و ١٠٣ لە راپەڕین بوون، ٩٧٧ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، ١٨٢ لە هەولێر، ٢٨٩ لە سلێمانی، ٤٢٨ لە دهۆک، ٢٠ لە هەڵەبجە، ٥٢ لە گەرمیان و ١٠ تووشبووش لە راپەڕین بوون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، ٧٦٣ تووشبوو چاکبوونەتەوە، کە ٨٦ لە هەولێر، ٣١٨ لە سلێمانی، ٣٥٤ لە دهۆک و پێنج کەسیش لە هەڵەبجە بوون، ٩ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە ، کە سێ کەس لە هەولێر، سێ کە لە سلێمانی و سێ کەسیش لە دهۆک بوون.

No photo description available.