image


پەیامی کورد … ١٤ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

 

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی بڵاوکردەوە.

 

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، دوو هەزار و ١٧٨ تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە، زۆرترین ژمارەیان لە هەولێر بووە بە ٧٧٠ کەس، ٦٨٣ لە سلێمانی، ٥٨٨ لە دهۆک، ٩٨ لە گەرمیان، ٢٣ لە راپەڕین و ١٦ کەسیش لە هەڵەبجە.

 

وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٥٧ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، زۆرترین ژمارەیان لە دھۆک بووە بە ٦٥٤ کەس، ٢٥٠ لە سلێمانی، ١٢٣ لە ھەولێر، ٢٥ لە گەرمیان، چوار کەس لە راپەڕین و یەک کەسیش لە هەڵەبجە.

 

ھەروەھا راشیگەیاندوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٤ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، حەوت کەس لە دھۆک، چوار لە سلێمانی، دوو لە هەولێر، یەک کەس لە گەرمیان و یەک کەسیش لە راپەڕین.

 

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان تا ئێستا دوو ملیۆن و ٣٥٣ هەزار و ٨٤٢ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە کە لە ئەنجامدا، ٢١٤ هەزار و شەش کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون کە تا ئێستا، ١٩٢ هەزار و ٣٥١ کەسیان چاکبوونەتەوە و ١٦ هەزار و ٩٦٦ کەسیش ماون لەژێر وەرگرتنی چارەسەردان، هەروەها چوار هەزار و ٦٨٩ کەس لە هەرێمی کوردستان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.