image


پەیامی کورد ... ١٢ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە دەدات کە لە ھەرێمی کوردستان 401 تووشبووی دیکەی پەتای کۆرۆنا دەستنیشان کران.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20/10/2021، وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا بڵاو کردەوە، لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان خراوەتە ڕوو و باس لەوە کراوە، لە ھەرێمی کوردستان 688 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا دەستنیشان کراون، 12 کەسی دیکەش بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەست دا، هه‌زار و 367 کەسیش چاک بوونەتەوە.

 

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو، كه‌ ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان گه‌یشته‌ 352 هه‌زار و 829 كه‌س.

 

دەقی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی:

 

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٦٠٢ )

 

١. پشکنین: ( ٦٤٤٧ پشکنینی نوێ)

• ( ٣٩١٣) هەولێر

• ( ٩٢١) سلێمانی

• ( ١٣٩٦) دهۆك

• ( ١٣٠) هەڵەبجە

• ( ٨٧) گەرمیان

• ( ٠) ڕاپەڕین

 

٢. تووشبوو: ( ٦٨٨ تووشبووی نوێ)

• ( ٣٣٤) هەولێر

• ( ١٩١) سلێمانی

• ( ١١٧) دهۆك

• ( ٤٤) هەڵەبجە

• ( ٢) گەرمیان

• ( ٠) ڕاپەڕین

 

٣. چاکبوون: ( ١٣٦٧ چاکبوون)

• ( ٤٥٠) هەولێر

• ( ٥١٢) سلێمانی

• ( ٣٠٧) دهۆك

• ( ٣٧) هەڵەبجە

• ( ٣٢) گەرمیان

• ( ٢٩) ڕاپەڕین

 

٤. مردن: ( ١٢ مردن)

• ( ٣) هەولێر

• ( ٥) سلێمانی

• ( ٤) دهۆك

• ( ٠) هەڵەبجە

• ( ٠) گەرمیان

• ( ٠) ڕاپەڕین

 

ئاماری گشتی:

کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ٣٢٧٣٤٢٦ (١١٦٠٧٥٣ هەولێر، ٨١٠٩٠٨ سلێمانی، ١٢٧٨٣١١ دهۆك، ٢٣٤٥٤ هەڵەبجە)

تووشبوون ٣٥٢٨٢٩ (١٠٢٨٤٦ هەولێر، ١٢٣٠٦٦ سلێمانی، ١٢٠٠٤٤ دهۆك، ٦٨٧٣ هەڵەبجە)

چاکبوون ٣٢٩٣٢٧ ( ٩٤٩٦٦ هەولێر، ١١٣٨١٩ سلێمانی، ١١٤٣١٠ دهۆك، ٦٢٣٢ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ١٧٣١٤ (٦١٠٧ هەولێر، ٦٥٩٢ سلێمانی، ٤١٧٩ دهۆك، ٤٣٦ هەڵەبجە)

مردن ٦١٨٨ (١٧٧٣ هەولێر، ٢٦٥٥ سلێمانی، ١٥٥٥ دهۆك، ٢٠٥ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ).

 

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٢٠ی تشرینى یه‌كه‌م ٢٠٢١