image

پەیامی کورد   ...  تورکیا : بەم نزیکانە هێرش بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەست پێدەکات

میدیاى توركى ئاشكرای كرد، ئۆپراسیۆنی ووشکانی هێزە سەربازییەکانی تورکیا دژ بە ڕۆژئاوای کوردستان لەماوەیەکی نزیکدا ئەنجام دەدرێت، وه‌زیرى به‌رگرى توركیاش په‌یامێكى ئه‌مریكا بۆ ووڵاته‌كه‌ى ئاشكراده‌كات.
ڕۆژنامەی "یەنی شەفەق"ی تورکی لەزارى خڵووسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیاوه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، لەکۆبوونەوەیەکی داخراوی پارتی دادو گەشەپێدانی دەسەڵاتداری ئەو ووڵاتەدا باس له‌وه‌كراوه‌، ئۆپراسیۆنی سەربازی ووشکانی سوپای تورکیا لە نزیکترین کاتی گونجاودا دژ بە ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجام دەدرێت.
وتووشیه‌تى:"نەتوانرا پشتگیری پێویست لەلایەن هەردوو ووڵاتی ڕووسیا و ئەمریکا سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی ئاسمانی "چنگ-شمشێر" لە باکووری سووریا بەدەست بهێندرێت، بەڵام سەرەڕای ئەمەش ئۆپراسیۆنەکە ئەنجامدرا و سەرکەوتووبوو.
ئاكار باسى له‌وه‌ش كردوه‌، ئەمریکا ڕەخنەی لەهێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لە سووریا گرتووەو هۆشداریشی بە تورکیاداوە بەوەی، نابێت هێزەکانیان داخڵی ڕۆژئاوای کوردستان بکەن، بەو پێیەی ناوچەکە بەفەرمی لەژێر کۆنترۆڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادایە.
لە20ی ئەم مانگەوە تورکیا ئۆپراسیۆنێکی ئاسمانی فراوانی بۆسەر چەندین ناوچەی ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا لەناویاندا وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەباو پاڵاوگەکانی نەوت، هەروەک سەرۆکی ئەو ووڵاتەش بە دووری نەزانی کە دوای هێرشە ئاسمانییەکان، هێرشی ووشکانیش بۆسەر ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجام بدرێت.
مه‌زڵووم عه‌بدى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) دوێنێ ئاشكرایكرد، تورکیا هێزی لەسەر سنووری کۆبانێ جێگیرکردوەو بەنیازی هێرشکردنەسەر ئەوشاره‌یه، ده‌شڵێت:"ئه‌مریكاو ئێران دژی ئۆپراسیۆنه‌كانى تورکیان‌و له‌ئێستاشدا ئەمریکا مه‌ك گۆركى ناردۆته‌ توركیا بۆ ئه‌وه‌ى هێرشه‌كان ڕابگیرێن".