image


پەیامی کورد... زیاتر لە ١٠٠ حاڵەتی تووشبوون بە کۆلێرا لە هەولێر تۆمار کراوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاماژە بەوە دەدات، تاوەکوو ئێستا زیاتر لە ١٠٠ تووشبووی کۆلێرا لە هەولێر تۆمار کراون و سەرجەمیان چارەسەر کراون.

د. بژار مووسا وتەبێژی تەندروستی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، پێویستە لە کاتی ئەنجامدانی قوربانی مەرجی تەندروستی هەبێت و لە سەربڕخانەکان بێت، بۆ ڕێگری لە پەتای خوێنبەربوون.

هەرچی سەبارەت بە پەتای کۆلێرا ئاماژەی بەوەدا، تاوەکوو ئێستا ١٠٥ حاڵەتی کۆلێرا لە هەولێر تۆمارکراون، بەڵام سەرجەمیان چارەسەرکراون، لە ڕۆژانی جەژنیشدا سەرجەم نەخۆشخانەکان کراوە دەبن، هەروەها ٦٠ تیمی گەڕۆک ئامادەن لە پێناو پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتییان.

وتەبێژی تەندروستی هەولێر داواش لە دایک و باوکان دەکات، لە ڕۆژانی جەژندا ڕێگە بە منداڵەکانیان نەدەن یاری ئاگرین بەکار بهێنن بۆ دوورکەوتنەوە لە مەترسی.