
پەیامی کورد … ڕیزبەندی زانكۆكانی هەرێم بڵاوكرایەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵا ریزبەندی زانكۆ حكومی و تایبەتەكانی بڵاوكردەوە و زانكۆی سلێمانی لەپلەی یەكەمدایە و زانكۆكانی سەڵاحەدین و دهۆك لە پلەی دووەم وسێیەمدان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان ریزبەندی زانكۆ حكومی و تایبەتییەكانی بڵاوكردوەتەوە، بەگوێرەی لیستەكەش زانكۆی سلێمانی یەكەمی ریزبەندییەكەیەو بەدواشیدا هەریەكە لە زانكۆكانی سەڵاحەدین و دهۆك پلەی دوەم و سێیەمیان گرتوە.
ئەوەش رونكراوەتەوە كە زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی عیراق لە پلەی سێیەمدایە و زانكۆی هەولێر لە پلەی نۆیەم و دهۆك لە پلەی 11 دەبینرێن.