image


پەیامی کورد... وەتسئاپ تایبەتمەندییەکی نوێی پێشکەش بە بەکارهێنەرەکانی کرد


بەرنامەی واتسئەپ لە ماوەی پێشوودا تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ تۆڕەکەی زیادکردووە بەناوی" جێهێشتنی بێدەنگ" و کە رێگە بە بەکارهێنەران دەدات بەبێدەنگی لە چاتەکان بچنە دەرەوە و لای کەسەکانی ناو گروپەکان نامەی ئاگادار کردنەوەیان پێنەگات.


بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی، بۆ دەستکەوتنی ئەم تایبەتمەندییە نوێیە سەرەتا دەبێت بەرنامەکە نوێ بکرێتەوە، پاشان لە Settings پاشان Privacy بکەرەوە و دوای خزمەتگوزاری ( Read Receipts) لەکاربخە.
بەهۆی نەبوونی دەفتەری پاسپۆڕت؛ گرفت بۆ هاوڵاتیان دروستبووە و پاسپۆڕت نادرێتە دۆخە لەناکاوەکانیش

لە کارخستنی ئەوە وا دەکات کەکەسەکانی دیکە ئاگادارکردنەوەکانیان پێنەگات لە ئامێرەکەی تۆوە، پاشان دەتوانیت وا بکەیت کە کەسیش نەتوانێت بتکاتە ناو گروپەکانەوە، ئەویش لە ڕێگەی بژاردەی گروپەکان پاشان Privacy و لەوێوە ئەو ئەو تایبەتمەندییە کارابکەیت.