image


پەیامی کورد … چەندین تایبەتمەندی و سوودی شووتی بۆ لەشی مرۆڤ

 

شوتی یەکێک لە میوە بەتامەکانە و لەوەرزی بەهار و هاویندا بەگشتی خواستێکی زۆری لەسەرە

 

 

بەگوێرەی  زانیارییە تەندروستیەکان شوتی چەندین سوودی بۆ لەش هەیە.

 

 

شوتی بڕێکی زۆر ماددەی "لایکۆبینی" تێدایە، کەدەبێتە هۆی پاراستنی لەش لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ.

 

لەلایەکی دیکەوە بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆری ڤیتامین شوتی هۆکارێکە بۆ پاراستنی دڵ و خوێن بەرەکان لە نەخۆشی، هاوکات ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشیەکانی پەتاوهەڵامەت و شێرپەنجە و پڕۆستات و کۆڵۆن کەمدەکاتەوە و بەرگری لەش دژی بەهێز دەکات.

 

چارەسەرێكی گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی هەستیارن و پێستیان تووشی خورو دەبێت

 

خواردنی شوتی یارمەتیدەرێکی باشی ڕیخۆڵە و جگەرە و چارەسەرێکی گونجاوە بۆ نەخۆشی مایەسیری.

 

بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆری ئاو لە شوتیدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ شێدارکردنی پێست و مانەوەی بە جوانی و بریقەدارکردنی.

 

تەندروستی چاوەکانت دەپارێزێت و یارمەتی دابەزاندنی کێشت دەدات، چونکە چەوری تێدانییە و ڕێژەی ئاوی زۆرە.