image

پەیامی کورد... سودەکانی ڤیتامین سی لە وەرزی پایزدا

 

یەکێک لە گرنگترین ڤیتامینەکان کە پێستی هەموو کەسێک پێویستی پێیەتی ڤیتامین سیی یە، کەمی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی کێشەی جددی پێست.

لە وەرزی پایزدا پێست پێویستی بە ڤیتامین سی زیاترە چونکە لە وشکبوونەوەی وەرزی دەیپارێزێت.

گرنگترین کاریگەریەکانی ڤیتامین سی لەسەر پێست چین؟

ئەم ڤیتامینە چارەسەری هەوکردنی پێست و سووتانی پێست دەکات.

ڤیتامین برینەکان چاک دەکاتەوە و پەڵەی قاوەیی ناهێڵێت.

ڤیتامین سی چارەسەری ڕەشی دەوری چاوەکان دەکات.

ئەم ڤیتامینە کاریگەری لەسەر ئاستی کۆلاجین هەیە لە پێستدا.

ڤیتامین سی پێست لە پیربوون دەپارێزێت.

ڤیتامین سی تایبەتمەندی دژەخۆری هەیە و پێست لە زیانەکانی خۆر دەپارێزێت.

ڤیتامین سی پێست گەشاوە و جوان دەکات.