image


پەیامی کورد... سوودی خواردنی شۆکۆلاتەی تاڵ بۆ جەستە

 

هەشتا لە سەدی خەڵک لە ئاستی جیهاندا، جەستەیان تووشی کەمیی مادەی مەگنیسیۆم دەبێ و ئەم حاڵەتە لەناو زۆرینەی مرۆڤەکاندا باوە.

 

پزیشکان  و پسپۆرانی تەندروستی پێیان وایە، مەگنزیۆم بۆ جەستە زۆر گرنگە، چونکە تەندروستیی دڵ، ماسوولکەکان، گورچیلە، ئێسک و ددانەکان مسۆگەر دەکات.

 

هەروەها ناهێڵێت فشاری خوێن بەرز ببێتەوە، بۆیە پێویستە رۆژانە بە سوودوەرگرتن لە خواردنی لەتێک شوکولاتی تاڵ، مەگنیسیۆمی پێویستیی جەستە دەستەبەر بکەن.

 

پسپۆڕان دەڵێن لە شوکولاتی تاڵدا رێژەیەکی زۆر لەم مادە خۆراکییە بەسوودە دەست دەکەوێت