
پەیامی کورد...تایبەتمەندی شیری سۆیا بۆ دابەزاندنی کێش
شیری سۆیا یەكێك لەو جۆرە شیرە تایبەتانەیە، كە دەوڵەمەندە بە مەوادی خۆراكیی بەسوود و باش. وێڕای ئەوە ئەم جۆرە شیرە هەندێك قورسە، بەڵام هیچ كێشەیەكی ئەوتۆ دروست ناكات.
شیری سۆیا بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی كێشی لەشیان زۆرە، ئەو شیرە هەڵگری چەوریی سروشتییە، 100 ملیلیتر لەم شیرە تەنیا 54 كالۆریی هەیە و سوودوەرگرتنی رۆژانە لە خواردنەوەی ئەم جۆرە شیرە كاریگەرییەكی باشی هەیە لەسەر دابەزاندنی كێشی جەستە.