دوایین هەواڵ
دوایین هەواڵ
پەیامی کورد ... مۆقتەدا سەدر پەیامیکی نوێ ڕادەگەێنێت
موقته‌دا سه‌در له‌په‌یامێكى نوێ‌دا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شكستیهێنا له‌و ماوه‌یه‌ى پێیدرا بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى عێراق، ده‌شڵێت:"پێویسته په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكان له‌ماوه‌ى ١٥ ڕۆژدا له‌ڕێگه‌ى ٤٠ په‌رله‌مانتاره‌وه دوور له‌چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى، په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌كوتله‌ى گه‌وره‌وه‌و حكوومه‌ت پێكبهێنن"، جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "كوتله‌ى گه‌وره ده‌نگ له‌سه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌تان ده‌دات".
موقتەدا سەدر لە پەیامێکی نوێ‌دا ڕایگەیاند، دواى وتووێژکردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ كوتله‌ى گه‌وره بڕیاریانداوە بە:
یه‌كه‌م: هاوپه‌یمانى نیشتیمانى گه‌وره، هاوپه‌یمانى ڕزگاری نیشتیمانیه، زۆینه‌ى نیشتیمانیشه، به‌ڵام به‌بڕیارى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى عێراق سێیه‌مى په‌كخه‌ر هۆكار بووه بۆ دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكوومه‌ت.
دووه‌م: چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى كه داواى حكوومه‌تى ته‌وافوقى ده‌كرد، ئێمه مووڵه‌تێكى ٤٠ ڕۆژه‌مان پێدان، به‌ڵام ئه‌وان شكستیان هێنا له‌پێكهانێنانى حكوومه‌تى زۆرینه به‌بێ ئێمه
سێه‌م: داوا له‌په‌رله‌مانتاره سه‌به‌خۆكان ده‌كه‌ه‌م له‌ڕێگه‌ى ٤٠ په‌رله‌مانتاره‌وه دوور له‌چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى كه هه‌لیا پێدرا، په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌كوتله‌ى گه‌وره‌وه‌و حكوومه‌ت پێكبهێنن كه دواتر له‌ورده‌كارییه‌كه‌ى ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه‌و كوتله‌هى گه‌وره ده‌نگ له‌سه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌تان ده‌دات
هاوکات سەرۆکی ڕەوتی سەدر ماوەی ١٥ ڕۆژیش بۆ ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریه مووڵه‌ته دەداتە سەربەخۆکان.
دەشڵێت "دوپاتى ده‌كه‌مه‌وه داوا له‌هه‌ندێك هێزه نیه‌ت باشه‌كانه‌وه ده‌كه‌م له‌ناو چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى په‌یوه‌ندیی به‌كوتله‌ى گه‌وره‌وه بكه‌ن واته هاوپه‌یمانى سێ قۆڵى".
Register
Login