image


پەیامی کورد... بایرن میونشین: دەنگۆی چوونی ڕۆناڵدۆ بۆ ئەو یانەیە ڕەد دەکاتەوە

بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی بایرن میونشن نوێترین هەڵوێستی یانەکەی سەبارەت بە گرێبەست کردن لەگەڵ رۆناڵدۆ ئاشکراکرد و ئەستێرە پرتوگالییەکەی نائومێد کرد.

حەسەن ساڵح حەمیدزیچ، بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی بایرن میونشن (شەممە 16-7-2022) لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، " لەگەڵ ڕێزێکی زۆرم بۆ ڕۆناڵدۆ و دەستکەوت و سەرکەوتنەکانی، بەڵام جارێکی دیکە دەیڵێمەوە ئەو بابەتە هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە."

ئەوەش لەدوای ئەوە دێت، دوای پەیوەندیکردنی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری یانە باڤارییەکە بە یانەی بەرشەلۆنەوە، دەنگۆی چوونی ڕۆناڵدۆ بۆ یانەی بایرن میونشن زیادی کرد.