image

ئایە ئیبراهیموڤیچ بەشداری مۆندیال دەکات؟

راهێنەری هەڵبژاردەی سوید جان ئەندرسۆن ئەوەی یەکلایی کردەوە لەسەر بانگێشتی یاریزانی ئەستێرەی سویدی ئیبراهیمۆڤیچ بکات بۆ بەشداری کردن لە مۆندیالی ڕوسیا لە ساڵی 2018.
هەرچەندە ئیبرا بڕیاری وازهێنانی یەکجاری دابوو لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دوای یۆرۆی فەرەنسا لە ساڵی 2016، بەڵام لەم دوایەدا ئیبرا باسی ئەوەی کرد کە ئەگەر گەڕانەوەی هەیە لە بڕیاری واهێنانەکەی و دەتوانێت یاریی بکاتەوە بۆ سوید.
بەڵام ئەندرسن بڕیاری دا سنورێک بۆ ئەو هەواڵانە دانێت و دەڵێت بەهیچ شێوەیەک یاریزانی لۆس ئەنجلۆس گەلاکسی لە نێو پیلانەکانمدا نییە.
لە وەڵامی پرسیارێکی کەناڵی 4ی سویدی ئەندرسۆن ووتی " زەلاتان و چەند یاریزانێکی تر پێیان ڕاگەیاندم کە یاریی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەیان ناکەن چیتر دوای پاڵەوانییەتی یۆرۆی فەرەنسا و منیش ڕێز لە بڕیارەکەیان دەگرم ".