image


پەیامی کورد … ڕاهێنەری نوێی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دیاری کرا

 

ماوەی گرێبەستەکەی کارلۆ ئەنچیلۆتی لەگەڵ ریال مەدرید بۆ ماوەی سێ وەرز دەبێت و لە هاوینی ٢٠٢٤ ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی شاهانە کۆتایی دێت.

 

کارلۆ ئەنچیلۆتی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئیڤەرتۆن تاوەکو هاوینی ٢٠٢٤ بەردەوام دەبوو، بەڵام بە رێککەوتنی نێوان هەردوولا گرێبەستی نێوانیان هەڵوەشاندەوە و کارلۆ جارێکی دیکە بووەوە بە راهێنەری یانەی ریال مەدرید.

 

کارلۆ ئەنچیلۆتی لە بەرامبەر وەرگرتنی پۆستی راهێنەریی ریال مەدرید مووچەی ساڵانەی ٦ ملیۆن یۆرۆ دەبێت، واتە بۆ ماوەی سێ وەرز ١٨ ملیۆن یۆرۆ لە ریال وەردەگرێت.

 

ئەنچیلۆتی لەنێوان ٢٠١٣- ٢٠١٥ راهێنەری یانەی شاهانە بوو، لە یەکەم وەرزی دەستبەکاربوونی توانی نازناوی دەیەمی چامپیۆنزلیگ بۆ یانەی ریال بەدەستبهێنێت، بەڵام لە دووەم وەرزی کارکردنی بەهۆی ئەنجامەخراپەکانی یانەکەوە، فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدرید لە پۆستی راهێنەری یانە مەدریدییەکە دووریخستەوە.

 

ئەنچیلۆتی لەگەڵ ریال مەدرید ٤ نازناو، ١١٩ یاریی بەڕێوەبردووە، ٨٩ سەرکەوتن، ١٤ یەکسانبوون و ١٦ شکستی تووشبووە.